زایەڵە-تیمەكان سەرقاڵی چارەسەركردن
رەشەبا چەند گەڕەكێك بێ كارەبا دەكات.

کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو رەشەبایە كە لە دوێنێ شەوەوە سنوری پارێزگای_سلێمانی گرتوەتەوە، زیان بە تۆڕەكانی كەوتوە و چەند گەڕەك و ناوچەیەك كارەباكەیان كۆژاوەتەوە.

بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی بەهۆی ئەو رەشەبایەی كە لە شەوی رابردوەوە سنوری پارێزگای سلێمانی گرتوەتەوە، لە ناو شار (19) فیدەری كارەبای كێشەی هەیە و لەدەرەوەی شاریش (6) فیدەر كێشەیان هەیە.

لە ئێستاشدا تیمی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبای سەرقاڵی چارەسەری كێشەكانن، تا بەزوترین كارەبا بۆ هاوڵایان بگێڕنەوە.