زایەڵە - قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە ڕێوڕەسمێكدا لە پاركی هەواری شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و دكتۆر سەلاح، نوێنەری رێكخراوی فاو لە عێراق و دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ بەردی بناغەی پڕۆژەی جین بانكی دانا.
جین بانك پرۆژەیەكی گرنگیی ستراتیژی گەشتوكاڵییە و بودجەكەی لەلایەن رێكخراوی فاوەوە دابینكراوە و پرۆژەكە لەسەر رووبەری 100 دۆنم زەوی جێبەجێدەكرێت بە ئامانجی كۆكردنەوە و پاراستنی بنەتۆ و رەگەز و وەچەی ئەو رووەك و ئاژەڵ و زیندەوەرانەی كە مۆركی رەسەنی كوردستان و عێراقیان پێوەیە.
لە چوارچێوەی پڕۆژەكەدا ناوەندێكی زانستیش دادەمەزرێت بۆ توێژینەوە لەسەر رووەك و ئاژەڵ و زیندەوەرەكان و چۆنییەتی پاراستنیان و ژمارەیەكی بەرچاویش هەلی كار بۆ پسپۆڕانی بوارەكە دەڕەخسێنێت.