زایەڵە- سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژنامەی "الصباح" وتی، بەغداد و هەولێر بە ئاڕاستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەنگاو دەنێن،
لە رێککەوتنی سەرەتاییدا هاتووە، دەبێت حکومەتی هەرێم رۆژانە (300) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکات لە رێگەی کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، لە بەرامبەردا هەرێم رۆژانە (46) هەزار بەرمیل وەردەگرێت بۆ بەکارهێنان و پاڵاوتنی ناوخۆیی.
ئومێد هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنەکە رابگەیەندرێت، بۆ ئەوەی بە فەرمی واژۆبکرێت و لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەڕوو، کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.
لەبارەی ڕێککەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕوونکردنەوە دەدرێت

9 کاتژمێر لەمەوبەر