زایەڵە ـ د.رەعد رەفعە، مامۆستای زانکۆ و سەرۆکی تیمی سکاڵاکاری دەزگای ستاندەر لە دادگای فیدراڵی

ڕەخنەی توند ئاڕاستەی بەرپرسانی کورد لە بەغدا دەکات لەبەر کەمتەرخەمی و بێ تواناییان لە ئاست پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

د.رەعد رەفع لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، بەهەمو پۆستەکانیانەوە، لەسەرۆک کۆمار وجێگری سەرۆکی حکومەتی عێڕاق و وەزیر و پەرلەمانتارەکانیانەوە، نەیانتوانی بڕیارێکی گرنگ بدەن وەکو بڕیارەکەی ئێمە لەدادگای فیدڕاڵی بۆ تەوتینی مووچە. سەیرکەن، ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێڕاق، سەرۆک کۆمارە نەیوێراوە فزەبکات بەرامبەر سودانی و مەشهەدانی بۆ مووچەی فەرمانبەران.

وتیشی، هەر هەفتەکی رابردو بوو بەئەمڕۆشەوە، جێگری سەرۆکی حکومەتی عێڕاقی د.فوئاد حوسێن نەیتوانی لەکۆبونەوەی فەرمی ئەنجومەنی وەزیران باسی مووچە بکات.

هێمای بەوەشکرد، بە هەموو پەرلەمانتارە کوردەکان تا ئێستا نەیانتوانیوە مووچەی فەرمانبەران بکەنە تەوەرەیەکی کۆبونەوەی پەرلەمان.