زایەڵە - ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەدایە و بڕگەی پرسی مووچەی هەرێم خرایە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنەبكەوە.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە و تاوتوێ دەکرێت.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كردووە، لە كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕگەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیادكراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە چەند ڕۆژێكە گفتوگۆی شاندی هەرێم و عێراق لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردەوامە سەبارەت بە هەناردەی نەوت و مووچەی فەرمانبەران و تەوتینی مووچە.
مووچەی هەرێم خرایە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیرانەوە

7 کاتژمێر لەمەوبەر