زایەڵە-حکومەتی عێراق ڕەشنوسێکی بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم پێشکەشکردووە و زایەڵەدەقی ڕەشنوسەکە بڵاو دەکاتەوە کە چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرێت 

یەکەم 

ڕادەست کردنی نەوت 

قۆناغی یەکەم 

۱-ڕادەستکردنی هەموو نەوتی بەرهەمهێنراوی ئێستا و هەر زیادکردنێک لەداهاتوو هەبێت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت و لە ئێستادا ۲٨۲ هەزار بەرمیلە و ۲۳٦ هەزار بەرمیلی هەناردە بکرێت و ٤٦ هەزار بەرمیلی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ بێت لەژێر سەرپەرشتی حکومەتی عێراق و هەژمارکردنی ۱٦ دۆلار وەک تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت .

۲- خەمڵاندنی پێداویستی  بەکارهێنانی ناوخۆی هەرێم لە نەوت و سوتەمەنی  لەماوەی ۳۰ ڕۆژدا لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشی وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتیەکان.

دووەم

ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆی مانگانە کەمتر نەبێت لە ۲۰۰ ملیار دینار بەپێی تەرازووی پێداچوونەوە کە داهاتی نانەوتی ساڵانەی هەرێم گەیشتوەتە چوار تریلیۆن و ۷۰۰ ملیار دینار .

سێیەم 

دروستکردنی لیژنەیەک لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ تەواوکردنی بابەتی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەماوەی ۹۰ ڕۆژ .

چوارەم 

دروستکردنی لیژنەیەک لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ پێداچوونەوە بە پشکی هەرێم   بە پێی یاسای بودجە بەپێی خەرجی ڕاستەقینە و لیژنەکە لەماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرتی خۆی دەداتە ئەنجومەنی وەزیران .

پێنجەم 

وەزارەتی دارای عێراق مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت دوای ڕێکەوتن و دەسپێکردنی جێبەجێکردنی خاڵەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم .