زایەڵە - فۆاد تەها ڕۆژنامەنوسی دیار لە شاری هەولێر لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەمەریکا لە چوارچێوەی عێراق زەمانەتی مانەوەی کور دەکات، بۆیە ئێمەی کورد دەبێ کێشەکانمان لەگەڵ عێراق و لە چواچێوەی عێراقیش  لەسەر بنەمای دەستور حەل کەین ئینجا داوا بکەین ئەمەریکا و ولاتان پشتیوانیمان بکان. ئەوە قسەی من نیە بەڵکو قسەی کۆندا لیزارایسە، ئەو قسەشی لە هەولێر کرد کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بوو.

وتیشی، کاتێ کۆندالیزا رایس سەردانی هەلێری کرد لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەی لەگەك سەرۆکی ئەوکاتی هەرێم مسعود بارزانی بۆی رێکخرابوو لەئەنجومەنی وەزیران تەنها رێگا بە من و رۆژنامەنوسێکی ئەمەریکی درا کە پرسیار بکەین من لە رایس و ئەویش لە مەسعود بارزانی.

ڕونییکردەوە، پرسیارەکەی من ئەوە بوو( کورد پشتیوانی ئەمەریکای کرد بۆ رووخاندنی رژێمی سەدام و ئێستاش خۆی بە هاوپەیمانێکی لە پێشی ئێوە دەزانی، پرسیارم ئەوەیە ئێوە زەمانەتتان بۆ داهاتوو کورد چیە. لە وڵامەکەیدا بە کورتی گۆتی ئێمە لە چوارچێوەی عێراق هەم بەرگری و هەمیش بەرگری مانەوەی قەوارەکەی دەکەین. هەر بۆیەش لە ریفراندۆم پشتی کوردیان نەگرت. بۆیە من پێم وایە ئەگەر بمانەوێ ئەمریکا پشتیوانیمان بکا دەبێ کێشەکانمان لە چواچێوەی عێراق و لەسەر بنەمای دەستور چارەسەر بکەین تاکوو ئێمەش لە ژێر قەوارە دەستوریەکەی هەرێم زەمانەتی مافەکانمان بکرێ و موستحقاتی خۆمان بە دەست بگات، تۆمەتی عێراق بونیشم مەخەنە پاڵ من کوردوکوردستانیم.