زایەڵە - کۆبوونەوەی ئەو لیژنە وەزارییە دواخرا کە دەبوو ئەمڕۆ دەربارەی کێشەی داهات و نەوتی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق پێکهێنراوە.
بریار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبوونەوەی دووەمی ئەو لیژنەیە بەڕێوەبچێت کە حکومەتی عێراق لە شەش وەزیر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی داهات و نەوتی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا پێکهێنراوە.
دوێنێ کۆبوونەوەی یەکەمی لیژنەکە ئەنجامدرا و دەبوو لە ماوەی 48 کاتژمێردا نووسراوێک بۆ یەکخستنی هەردوو نووسراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەربارەی کێشەکانی داهات و نەوت بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئامادە بکەن.
بە پێی زانیارییەکان هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لیژنەکە داوای وردەکاری کێشە دارایی و نەوتییەکانیان لە وەزارەتەکانی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و نەوت کردووە.
تا ئێستا کاتی کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری نەکراوە.
کۆبوونەوەی لیژنە وەزارییەکە دەربارەی داهات و نەوت بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

July 10, 2025