زایەڵە- نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ نێت پاکی و بردنە پێشەوەی پرۆسەی ئاشتی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئەشکەوتی جاسەنە لەچیای پیرەمەگرون چەند گەریلایەک لەڕێو ڕەسمێکدا دەسبەرداری چەکە کانیان بوون، ئێستا ئیتر کاتی ئەوەیە تورکیا هەنگاو بنێ  لەکاتێکا زۆربەی کورد دودڵ و نیگەرانن لەوەی  پرۆسەی ئاشتی جێ بەجێ بکرێت .

وتیشی،  شۆڕشەکانی کورد بە گفتوگۆ و چارەسەری کێشەکان بە ئاشتی  یادەوەری تاڵیان هەیە، دیارە پەکەکە و هەموو لایەکیش گرنتی تەواو نابینن بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، بەڵام  بۆ کورد سەرکەوتنە لەهەموو حاڵێکدا چونکە ئەگەر ئاشتی سەرکەوتوبوو ئەوە کورد براوەی یەکەمەو ئەگەریش تورکیا نەهاتە پێش  ئەوە کورد  نیشانی هەموو دنیای ئەدات کە بە دوای چارەسەری کێشەکەیەوە بە ئاشتی و دیموکراتیانە و لەناچاری پەنای بۆ چەک بردوە، کورد دوای نەمانی پەکەکەش قەندیل چۆڵ ناکات و پژاک لەشوێنەکانی ئەو ئامادەیان هەیە و بە ئاوەدانی دەمێنێتەوە .

ئەوەشی خستەڕوو، هۆکارێک بۆ مانەوەی سوپای تورکیا لە باشور نامێنێت و ئارامی و ئاوەدانی بۆ ناوچەکانی شەڕ دەگەڕێتەوە. هەڕەشە و خەتەری تورکیا لەسەر ڕۆژ ئاوا زۆر کەم دەبێتە ئەگەر بۆ ماوەیەکیش بێت .