زایەڵە ـــ ڕۆژی هەینی ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ گروپی شاخەوانی پایتەخت  گەشتی هەفتانەی خۆی ئەنجام دا 

لە "بەنداوی سماقولی"یەوە بەرەوناو دۆلەکە.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ؛ گەشتێکمان سازدا بۆ ناوچەی سماقولی و لە گەڵ ڕێڕەی ڕووبارەکە دەستمان بە گەشتکردن کرد، 

نزیکەی ۳ کاژێر پیادەڕەیمان ئەنجام دا، چەندان دیمەنی جوان و دڵڕفێنمان بینی، تاگەیشتین بە دۆلی "هیران" و "نازەنین"

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: بۆ نانی ئێوارە لە لێواری ڕووبار کەمپینگمان کرد، دوای پشوویەک و خواردنی نان کۆتاییمان بە گەشتەکەمان هێنا،

سوپاس بۆ خوا گەشتەکەمان بە سەرکەوتوویی و سەلامتی کۆتایی هات

سەرپەرشتیار : کاروان مەجید

پێشڕەو : يوسف كوركو 

وێنەگر : کاک هیوا 

پاشڕەو : دەرباز گەردی

بەرپرسی ڕاگەیاندن : سالم عەزیر