زایەڵە ـــ بە پێی ڕاپۆرتێکی "نیکۆلۆ شیرا" رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگ لە بازاڕی گواستنەوەدا ڕیال مەدرید نرخی 130 ملیۆن یۆرۆی بۆ فرۆشتنی "رۆدریگۆ" ئەستێرەی بەرازیلی دیاریکردووە.
وەک راگەیەندراوە، ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە ئارسناڵ لە خولی نایابی ئینگلیزی بەجدی چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکات و ئەگەر مەرجەکان رێگە بدەن رەنگە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.
شیرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی نووسیویەتی کە ئارسناڵ لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی رۆدریگۆ دەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە یانەی مەدرید نەکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو نرخە بەرزەی کە ڕیال دیاریی کردووە ئەوە دەردەخات کە یانەکە لە ئێستادا هیچ بەرژەوەندییەکی نییە لەو یاریزانە جیاببێتەوە مەگەر ئۆفەرێکی دارایی گەورە وەربگرێت.
ڕۆدریگۆ کە لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە سەرکەوتنەکانی یانەکە لە وەرزەکانی رابردوودا.
توانای ئەو یاریزانە لە یاریکردن لە چەندین شوێنی هێرشبردن و ئەزموونی بەرزی وایکردووە ببێتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی هێرشبەری ڕیال مەدرید. سەرەڕای ڕکابەرییەکی توند لە هێرشبردنی ڕیال مەدرید، لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ و ئامادەبوونی یاریزانانی وەک ڤینیسیۆس جونیۆر، ڕۆدریگۆ پێگەیەکی جێگیری لە تیپەکەی چابی ئەلۆنسۆدا نابێت. ڕەنگە رۆدریگۆ بیر لە رۆیشتن بکاتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ زیادکردنی خولەکەکانی یاریکردن یان وەرگرتنی ڕۆڵێکی بەرچاوتر لە یانەیەکی تر.