زایەڵە - رۆژی ۱۲ی تەمووز، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی هەرێم و هێزە عێراقییەکان لە ژێر ڕێ و شوێنێکی توندو تۆڵدا، ٦۰۰ زیندانی لە گرتوخانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ زیندانی فیدڕاڵی چەمچەماڵ گواسترانەوەو زیندانەکە کرایەوە.

بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بە چەند قۆناغێکی تر ژمارەیەکی تر لە زیندانیان لە زیندانەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بۆ زیندانی فیدڕاڵی چەمچەماڵ بگوازرێنەوە.

زیندانی فیدڕاڵی چەمچەماڵ زیندانێکی سەر بە وەزارەتی دادی عێراقە. پێشتر لە ساڵی ۲۰۰۷ تا ۲۰۱٨ زیندانی تێدا بووە. لە مانگی یەکی ۲۰۱٨ بەبڕیاری وەزارەتی دادی عێراق داخرا. لە ماوەی ڕابردوو چەند بەشێکی نوێی بۆ زیاد کراو میلاکی فەوجێکی پێشمەرگە خرایە سەر حکومەتی ناوەند بۆ پاسەوانی. زیندانەکە دەکەوێتە باکوری شاری چەمچەماڵ بەدووری حەوت کیلۆمەتر و توانای لەخۆگرتنی نزیکەی چوار هەزار زیندانی هەیە.