زایەڵە ـــ هاندەرانی پاریس سانجێرمان لە یاری کۆتایی موندیالدا بە هەڵکردنی ئاڵای فەلەستین لە پێش چاوی سەرۆکی ئەمریکا بوونە هۆی تووڕە بوونی.
نمایشە سیاسییەکەی ترەمپ لە یاریگای یاری کۆتایی موندیالی یانەکاندا، کە هاندەرانی پاریس ئاڵای فەلەستینیان هەڵکرد، پەیامێکی سەرنجڕاکێشی بۆ ئەو هەبوو.
ترامپ لایەنگری سەرەکی ڕژێمی زایۆنیستییە بۆ کوشتنی زیاتر لە ٥٧ هەزار فەلەستینی کە لەسەدا ٧٠ی ئەو کەسانە ژن و منداڵن.
شەوی ڕابردوو یاری نێوان چێڵسی و پاریس سانجێرمان بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی لەندەنیش بە ئاکامی 3ـــ0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی موندیالی یانەکان.
ترەمپ بە ئامادەبوونی لە یارییەکەدا هەوڵیدا تۆپی پێ وەک ئامرازێک بۆ پێشخستنی سیاسەتەکانی بەکاربهێنێت.
ماڵپەری "موقاتێعە" بڵاویکردەوە، هاندەرانی پاریس سانجێرمان لە دڵی ئەمریکا پەیامێکی ڕوونیان بە ترەمپ داوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئەلجەزیرە"، سەرەڕای ڕێوشوێنە ئەمنییە توندەکان بەهۆی ئامادەبوونی ترەمپ لە یاریگاکە، هاندەرانی پاریس لە یاریگای مێتلایف پەیامی خۆیان بۆ پشتیوانیکردن لە فەلەستین لە کاتی سڵاوکردنی سەربازی ترەمپدا پێشکەش کرد.