زایەڵە - بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا، نرخی دراوی دیجیتاڵیی بیتکۆین 121 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ نرخی بیتکۆین هەزار و 970 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 121 هەزار و 96 دۆلار. ئەمە ئاستێکی پێوانەیی نوێیە و بەرزترین نرخە تۆمارکرابێت.
ئەم بەرزترین نرخە دوای زنجیرەیەک رێکۆردی دیکە دێت کە هەفتەی رابردوو تۆمارکران، هۆکارەکەشی بۆ زیادبوونی خواست لەسەر بیتکۆین لە رێگەی سندووقەکانی وەبەرهێنان و روونیی زیاتر لە یاسا و رێنماییەکاندا دەگەڕێتەوە.
بیتکۆین لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 11 هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە

8 کاتژمێر لەمەوبەر