زایەڵە -لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە میوانداری وەزیری نەوت و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وەزارەتەکە دەکەن 

 عەلی شەداد، وتەبێژی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ،لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گواستنەوەی نەوت ئامادە دەبن.

 تیشک دەخرێتە سەر داڕمانی ژێرخانی ناو وەزارەتی نەوت، کە هەژموونی لایەنی دەرەکی بەسەریدا زاڵە، لەنێویاندا کەسایەتییەک بەناوی 'ئومێد' هەیە، کۆنترۆڵی جومگە هەستیارەکانی ناو وەزارەتەکەی کردووە."

 "عێراق ڕووبەڕووی مەترسی سەپاندنی سزاکانی ئەمەریکا دەبێتەوە بەسەر وەزارەتی نەوت دا، ئەمەش بەهۆی پێشێلکاری و خراپ بەڕێوەبردنە، هۆشداریشیدا لەوەی کە ئەم سزایانەی ئەمەریکا دەبێتە هۆی ئیفلیجی ئابووری و داڕمانی داهاتی دارایی وڵات."

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا پێشتر پاکێجێکی سزای بەسەر ئەو کەس و لایەنانەدا سەپاندبوو کە تێوەگلاون لە قاچاخچێتی سووتەمەنی کە بودجەی گرووپە چەکدارەکان پێ دابین دەکرێت.

بودجەی عێراق لە سەدا 95ـی پشت بە هەناردەی نەوت دەبەستێت، کە هەر سزایەک بەسەر وەزارەتی نەوتدا بسەپێندرێت، دەبێتە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئابووری وڵات.