زایەڵە - ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دادگاکانی عێراق و هەرێم جگە لە بوکەڵەیەک بەدەستی دەسەڵاتدارانەوە چیدیکە نین.
مەم بورهان قانع ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دواخستنی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵای پەیوەندیدار بە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە 70 رۆژەموچەیان وەرنەگرتوە و پارتی و یەکێتیی-یش بەهێز وەڵامی ناڕەزاییەکانیان دەدەنەوە، ئەو راستییەی دوپاتکردەوە: تەواوی دادگاکان لە عێراق و بە هەرێمی کوردستان-یشەوە، لەسەرویانەوە دادگای فیدراڵیی، لە پرسە هەستیارەکان دا؛ کە پێویستیان بە بڕیاری سیاسییە، جگە لە بوکەڵەیەک بەدەستی دەسەڵاتدارانەوە چیدیکە نین.
ناوبراو وتیسی، پارتی و یەکێتیی-یش نوێنەریان لەو دادگا کارتۆنییەدا هەیە. و مێژویش نە رەحم دەکات و نە ئەم ساتەوەختە کارەساتبارەی سەر میللەتەکەیشمان لەبیردەکات.