زایەڵە ـــ دەوڵەمەندترین تیمەکانی بەشداربوو لە موندیالی یانەکاندا ناسێندران.

 ئاژانسی هەواڵی میرر بڵاویکردەوە کە چێڵسی لەنێو 32 هەڵبژاردەی بەشداربووی موندیالی یانەکاندا بەرزترین خەڵاتی بەدەستهێناوە کە کۆی گشتی 84 ملیۆن پاوەند بووە.

 شەوی رابردوو چێڵسی لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بە ئەنجامی 3-0 لە پاریس سانجێرمانی بردەوە و یەکلاکەرەوە بوو بە پاڵەوان. ڕۆژنامەی میرر بڵاویکردووەتەوە کە فیفا بڕی یەک ملیار دۆلاری بۆ 32 یانە تەرخان کردووە کە بڕی 525 ملیۆن دۆلاری بەسەر سەرجەم یانەکاندا دابەشکراوە بۆ بەشداریکردن لەو پاڵەوانێتییەدا و 475 ملیۆن دۆلاریش لەسەر بنەمای ئاستیش خەڵات کراوە. 

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتەی میدیای ئینگلیزی، ئەو 10 هەڵبژاردەیە کە زۆرترین خەڵاتیان لە بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان وەرگرتووە ئەمانەی خوارەوەن:

1- چێڵسی (84 ملیۆن پاوەند)

 2- پاریس (78.4 ملیۆن پاوەند)

 3- ڕیاڵ (66.5 ملیۆن پاوەند)

 4- فلومینێنسی (50.4 ملیۆن پاوەند)

 5- بایرن میونشن (42.7 ملیۆن پاوەند)

 6- بوروسیا دۆرتمۆند (38.4 ملیۆن پاوەند)

 7- سیتی (37.8 ملیۆن پاوەند)

 8- پالمیراس (29.1 ملیۆن پاوەند) 9- ئینتەر (26.3 ملیۆن پاوەند)

 10- الهلال (25 ملیۆن پاوەند)