زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی دۆستانی هەڵەبجە ئەمجارە هەستا بە ڕێکخستنی گەشتێک بۆ ناوچەی هەورامان و گوندی هاوار.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: ڕۆژی 12ی تەمووزی 2025 گەشتی گروپی شاخڕەوی دۆستانی هەڵەبجە بۆ هەورامان و گوندی هاوار بەڕێوەچوو.
بەشی ڕاگەیاندن وتی: سەرەتای گەشت لە مزگەوتی مەلانەزیر لە شارۆچکەی تەوێڵە دەستی پێکرد بۆ سەیرانگای ئاوێسەر پاشان گەڕانەوە بۆ گەڕیات لەوێوە دابەزین بۆ گوندی پاڵەنیا و جاوەر پاشان بۆ گوندی هاوار و لەوێ کۆتایمان هێنا بە گەشتەکەمان.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: لەو گەشتە پڕ چێژەدا زیاتر لە 21کم ڕێگامان بڕی سوپاس بۆ خوای گەورە بەسەلامەتی گەڕاینەوە .