زایەڵە ـــ له‌شاری هه‌ولێر و له‌باره‌گای سه‌ره‌كی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی باڵای فیدراسیۆنی شاخه‌وانیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئه‌نجامدا و تیایدا چه‌ند بابه‌ت و ته‌وه‌رێكی گرنگی په‌یوه‌ندیدار به بواری شاخه‌وانیی له كوردستان تاوتوێ كران.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به به‌شداری به‌شه جیاوازه‌كانی فیدراسیۆنی شاخه‌وانیی كوردستان و هه‌روه‌ها به چاودێریی"هێمن ئه‌مین" سكرتێری فیدراسیۆنی شاخه‌وانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چووه.
"بێستوون ساڵح" به‌رپرسی به‌شی چالاكییه‌كانی فیدراسیۆنی شاخه‌وانیی له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه به بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ خوله‌كانی په‌یوه‌ست به(ڕێبه‌ری كوێستان)كرد كه یه‌كێكه له زنجیره خوله‌كانی تایبه‌ت به ڕه‌وتی شاخه‌وانیی له كوردستان و ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ساڵه له‌لایه‌ن به‌شی ته‌كنیك و فێركاری فیدراسیۆنی شاخه‌وانیی كوردستانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ورد و پلان بۆ داڕێژراو كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه: كۆبوونه‌وه‌كه به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فیدراسیۆنی شاخه‌وانیی كوردستان و فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی شاخه‌وانیی (UIAA) ڕووانیوه و جه‌خت له‌سه‌ر په‌رده‌وامیی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرایه‌وه له‌پێناوی خزمه‌تكردنی زیاتری شاخه‌وانیی له هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناوبراو، به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به تاوتوێكردنی ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ی بۆ لێك نزیك بوونه‌وه و كاری هاوبه‌ش نراون له‌نێوان فیدراسیۆنی شاخه‌وانیی كوردستان و تۆڕی شاخه‌وانیی كوردستاندا كه ئه‌و هه‌وڵانه له‌ئێستادا قۆناغی باشیان بڕیوه و لێك تێگه‌یشتن و كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه.