زایەڵە - مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەولێرلە چوارچێوەی بریاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم قۆناغی دابەشکردنی زەوی بە شێوازی تیرووپشک دابەش دەکرێت.
پڕۆسەکە یەکەمجار لەسنووری شارەوانی بەحرکە دەست پێدەکات کە دوو هەزار و 500 پارچە زەویە و هەموو ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی زەویش لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی پارێزگای هەولێر تەواو بوون.
پرۆسەکە تا تەواوی فەرمانبەران کەپێویستە سوودمەند بن لەوەرگرتنی زەوی بەردەوام دەبێت و زەوی پێویستیش تەرخان کراوە.
ئەمڕۆ هەزاران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن

11 کاتژمێر لەمەوبەر