زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتییانی شارەکە دەکاتەوە کە رۆژانە کارەبایان دەبڕێت بەهۆی دەستپێکردنی کارەکانی پرۆژەی رووناکییەوە.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەڵەبجە بێت، لە ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەموزی 2025، تاوەکو 19ی تەموز لە کاتژمێر 5:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆ سەرجەم فیدەرەکانی کارەبا بە بەردەوامەکانیشەوە رادەگیرێن".
ئاماژە بەوەکراوە، "هۆکاری بڕینی کارەباکە بۆ ئیشوکاری پڕۆژەی ڕووناکی دەگەڕێتەوە".
بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێر.
ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە

July 15, 2025