زایەڵە - وتەبێژی یەكێتیی زانایان ئاماژەبەوەدەكات، فرۆشتنی شوقە و خانوو بە هاووڵاتییان پێش تەواوبوونی كارێكی حەرامە، چونكە ئەم جۆرە مامەڵەیە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی موڵك و ماڵی هاووڵاتییان. 

د.عەبدوڵا شێركاوەیی، وتەبێژی یەكێتی زانایانی ئاینی رایگەیاند: كاتێك كۆمەڵە خانوو یان شوقەیەك لەلایەن كەسێكەوە دەكڕدرێن و داوا دەكەن بە كۆمەڵێك مەرج بۆیان تەواو بكرێت، بەڵام پێش ئەوەی تەواو بكرێن، دەیفرۆشێتەوە بە هاووڵاتییان، ئەم جۆرە مامەڵەیە حەرامە، چونكە مامەڵەكردن بەم شێوازە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ماڵی هاووڵاتییان و زەرەر و زیان، بۆیە دروست نییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم بابەتە لەسەر داوای بەشێك لە هاووڵاتییان وروژێندراوە، لە ماوەی رابردوودا، بەشێكی زۆری هاووڵاتییان بەو هۆیەوە زەرەر و زیانیان بەركەوتووە، لەلایەن چەندین كۆمپانیاوە بەم شێوەیە هەڵخەڵەتێندراون

لە هەرێمی كوردستان بەشێك لەو پرۆژانەی یەكەی نیشتەجێبوون كە دروست دەكرێن، وەكو پێشەكی پارە لە خاوەن پشكەكان وەردەگیرێت.