زایەڵە - قەیران وتەنگەژەیەک شک نابەیت لەهەرێمی کوردستاندا باڵانسەکەی فول نەبوبێت،وسەرڕێژی نەکردبێت .
ژیان وگوزەران وکاروکەسابەتی خەڵک لەوەستان نزیک بۆتەوە ، ناڕەزایی وخۆپیشاندانی خەڵکی بۆداواڕەواکانیان لەچەندین ناوچەی کوردستان دەستیان پێکردوەوفراوانتریش دەبێت، ئومێدی خەڵکی لەئاوابوندایەبەخۆتان وفەرمانڕەوایتان ، ئێوەش هێندەی قەیرانەکانی بەرۆکی خەڵکی گرتوە خەمساردوبێباک وساردسڕن ، هێندەساردن سەهۆڵیشتان شەرمەزارکردوە .
بە شەهیدکردنی خۆپیشاندەروخەڵکی ناڕازی،وگرتن وڕاونانی چالاکوان وڕۆژنامەنوس ،وڕێگرتن لەخۆپیشاندان وناڕەزاییەکان هێندەی تر کۆتاییەکانی تەمەنتان نزیک دەکاتەوە .
بۆیەکاتی ئەوەهاتوە ئەوداهاتانەی لەسێ دەیەی ڕابردوودا تابەئێستادەگات کۆتانکردوەتەوەولەخەزێنەی حیزب هەڵتانگرتوە کەلەواقیعدا قوتی خەڵکیەوبەزۆری زۆرداری بردوتانەودەستان بەسەرداگرتوە ، بیهێننەدەرەوە،وبەشێکی ئەوقەیرانانەی پێ چارەسەربکەن کەدۆخی هەرێمەکەی بەم ڕۆژەگەیاندوە لەبواری دارایی ، خزمەتگوزاری ، کۆمەڵایەتی و.....هتد .
لەکوێی دنیادا هەبوەحیزب لەحکومەت دەوڵەمەنتر وپڕداهات تربێت لەم مەملەکەتی فەنتەڵۆسەی ئێمە نەبێت .
هیچ عەقڵێکیش ئەوەقبوڵناکات حکومەتێک لەماوەی چەندمانگێکدا نەتوانێت هێندەداهات کۆبکاتەوە بەشی پێدانی موچەیەک نەکات .
وا(٦٠)ڕۆژتێپەڕی بەسەرهەڕەشەکانی بارزانی لەبەغدا،و(٤٥)ڕۆژیش گوزەریکرد بەسەر تێلەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆسۆدانی تایبەت بەموچە،و(٤٥)ڕۆژیشەوەزیری دارایی لەدیدارێکی تەلەفزیۆنیدا وتی بەغداموچەنەنێرێت خۆمان بەدیلمان هەیە، نەهەڕەشەوتێلەکەهیچی لێ سەوزبوو ، نەبەدیلەکەی وەزیری داراییش دەنگ وڕەنگی هەبوو .
دەریشکەوت کارتەبەهێزەکانی ئێوەوحکومەتی ناوەندیش هیچ نەبوو جگەلە ماندوکردن وبرسیکردنی موچەخۆروخەڵکی کوردستان ،و بەهەردولاتان هەموانتان پلیشانەوە.
بۆیە ئەم دۆخەی ئێستای هەرێمی پێداگوزەر دەکات ، جۆرێکەلەئاشبەتاڵی شاراوەوشکستی حوکمڕانی کوردی ،وهەمووهیواکانیشتان لەگۆڕنا کەلەپێناویدا دەریایەک خوێن وفرمێسکی بۆڕژێنراوە .
کەواتە گەر بەزوویی چارەسەری ئەم دۆخەنەکرێت لەدۆخی کوڵاندنەوە بەرەوهەڵچونی تەواوی ملدەهاوێت وئەوساش بەرپێگرتنی دەبێتەکارێکی ئەستەم ،وئێوەش بەرپرسی یەکەم وکۆتایین لەدەرئەنجامەکەی ،ومێژووش بەناشیرینی ناوتان دەخاتەنێو تۆمارەکانی خۆیەوە.