زایەڵە - محەممەد ئەمین حاجی، بەڕێوەبەری پلان و بەدواداچوون لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی: تا نیوەی یەکەمی ئەمساڵ دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ 57 هەزار پرۆژە کراوە، لەبارەی کرێکارانی دەستەبەرکراویش، کۆی گشتیی ئەو کرێکارانەی دەستەبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە گەیشتووەتە 200 هەزار کرێکار،
بە پێی یاسای هەموارکراوی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران، دەبێت هەموو خاوەنکارێک لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی کرێکار لە پرۆژەکەی، دەستەبەری بکات و ناوی کرێکارەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران تۆمار بکات.
هەروەها دەبێت خاوەنکار دوای تەواوبوونی هەر مانگێک لە کارکردنی کرێکار، 17%ـی مووچەکەی لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران دابنێت، بە جۆرێك 5% لە مووچەی کرێکار دەبڕدرێت و 12%ـیش لە ئەستۆی خاوەنکارەکە دەبێت.