زایەڵە - وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئه‌پیكور) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەندامانی ئەپیکور بەتوندی هێرشە درۆنییەکانی سەر ژێرخانی هەرێم سەرکۆنە دەکەن"، ده‌شڵێت:"ئەرکی حکومەتی عێراقە کۆمپانیاکان بپارێزێت".

مایڵز کاگینز وتەبێژی (ئەپیکور) ڕایگه‌یاند، "چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکانی حکومەتی عێراقین سەبارەت بەهێرشەکان، کۆمپانیاکان لەهەموو بارودۆخێکدا بەردەوامبون‌و پێویسته چۆنیەتی وەرگرتنی شایستە داراییەکانمان ڕونبێت‌و ئه‌م هێرشانه‌ش ڕابگیرێن".

به‌وته‌ى کاگینز، "پێویسته به‌نوسراو دڵنیاییمان پێبدرێت‌و هانی هەمولایەنەکان دەدەین کێشەکه چارەسەربکرێت‌و چاوەڕواندەکەین له‌چەند هەفتەی داهاتودا هەناردەی نەوتى هه‌رێمى كوردستان دەستپێبکاتەوه".

وتەبێژی ئه‌پیكور باس لەوەشدەکات، "ئەپیکور بڕگەی 12ی یاسای بودجەی عێراقی قبوڵه‌، هه‌ربۆیه‌ ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ڕێککەوتن بکرێت، بهچەند ڕۆژێک هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوه".

مایڵز کاگینز وتوشیه‌تی، "ئاماژەکان ئەرێنین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان‌و لەکۆبونەوەکانمان لەگەڵ حکومەته‌كانى هەرێم‌و عێراقیش جه‌ختمانكردوه‌ته‌وه‌، ئامادەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەڵام بەگوێرەی ئەو مەرجانەی ئێمە هەمانە، بۆ مه‌رجه‌كانیشمان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەگفتوگۆداین".