زایەڵە- شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، دارایی هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختداتێدەپەڕێت، هۆکارەکەی خۆی دەبینێتەوە لەهەماهەنگی دوو فاکتەری نێوخۆیی و دەرەکی، فاکتەری نێوخۆیی لە بێپلانی و نەبوونی شەفافییەت و لەدەستدانی متمانەدابەڕێکارە داراییەکانی هەرێم خۆیان وێنا دەکەن، هەرچی فاکتەری دەرەکیشە هۆکارەکەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمە لەلایەن دادگای تەحکیمی پاریس و فشارە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانی بەغداد خۆیان دەبیننەوە.

ناوبراووتیشی، دیارە لەم دۆخەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کورد بەبێ بوونی هیچ پاڵپشتییەکی نێوخۆیی و دەرەکی بۆتە قوربانی گەمەیەکی سیاسی کە جگە لە زیانگەیاندن هیچ سوودێکی بۆ کورد نابێت، باشترین بژاردەش بۆ دەربازبوون لەودۆخە، هەروەها بونیادنانەوەی متمانە،لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان دروستکردنی سندۆقێکە کە داهاتی هەرێمی تیادا کۆبکرێتەوە، بەشەرپەرشتی لایەنی سێیەم، کە باشترە لایەنێکی نێودەوڵەتی بێت و هەر ئەم لایەنەش توانای ڕێکخستنەوەی خەرجییەکانی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت و پێشینە داراییەکانی حکومەتی فیدڕاڵ لەهەرێم بگرێتە ئەستۆ، لەوانەیە ئەم پێشنیارە قورسبێت بۆ هەموو لایەنەکان، بەڵام گونجاوترین ڕێگایە.