زایەڵە -لە چەند رۆژی رابردوو زۆرینەی كێڵگە نەوتییەكانی سنوری پارێزگای هەولێرو سلێمانی كراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە كۆمپانیاكان كارەكانیان ڕاگرتووە.
بەپێی زانیارییەكان، بەرهەمی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم لە 278 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوە كەمبووەتەوە بۆ 65 هەزار بەرمیل نەوت. ئەمەش بەهۆی ئەو هێرشە درۆنییانەی لە چەند رۆژی ڕابردوو كراوەتە سەر ئەو كێڵگانە.
كۆمپانیا بیانییەكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بۆ ماوەیەكی كاتی كارەكانیان ڕاگرتووەو ترسییان هەیە لە حاڵەتی بەردەوام بوونیان لە بەرهەمهێنانی نەوت بەشێوەیەكی توندتر بە ئامانج بگیرێن.
بەپێی زانیارییەكان، ئامانجی هێرشە درۆنییەكان هۆشداریدانە بە كۆمپانیا بیانییەكان تا كارەكانیان ڕابگرن، بۆیە ئەو كۆمپانیا بیانیانە ترسیان هەیە لە ئەگەری گوێ نەدا.
بەهۆی هێرشە درۆنییەكان، بەرهەمی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم بووەتە 65 هەزار بەرمیل

13 کاتژمێر لەمەوبەر