زایەڵە - ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد رێککەوتنەکان جێبەجێکردنیان گرنگترە و ئومێد دەکەین بۆشایی نەبێت لە رێککەوتنەکان، لە ئێستاوە کۆمپانیاکان قسەیان هەیە.
کاوە شێخ عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەگرتووی ئیسلامی رایگەیاند "رۆژی 2025/7/14، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت بڵاویانکردەوە کە تاوەکو گەرەنتی وەرنەگرن دەست بە ناردنی نەوت لە رێگەی بۆری ناکەنەوەو ئەمڕۆش ئەڵێن بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە لە کێڵگەکان نزیکەی 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێککەوتن یان لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و عیراق بەشێوەی فەرمی تاوەکو ئێستا بڕگەکانی دیار نییە چییە؟ ئەوەی دەوترێت تبەندەکان و بڕگەکانی لە رێگەی هیچ کام لە هەرێم و عیراق ئاشکرانەکراوە، بەڵام ئەوانیش رێکبکەون کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان خاوەن بڕیارن".
کاوە شێخ عەلی: هیوادارین رێککەوتنەکە کاتی نەبێت

12 کاتژمێر لەمەوبەر