زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە نامەیەكدا، داوا لە سەرجەم گەنجینەكان دەكات كە بەپەلە لیستی موچەی مانگی (7)ـی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی ئامادە بكەن.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە نامەیەكدا كە لە گروپی واتس ئەپ بۆ گەنجینەكانی ناردوە ئاماژەی بەوە كردووە، داوا دەكات پەلە بكەن لە ڕەوانەكردنی لیستی موچەی مانگی (7)ـی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەوە لەكاتێكدایە ، ئەمڕۆ ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای پەسەندکرد و بڕیاری دا موچەی مانگی (5)ـی فەرمانبەرانی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانبنێرێت
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، مووچەی مانگی پێنج خەرجبکرێت، مووچەی مانگەکانی دیکەش دوای وردبینیکردنی لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە خەرجدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رێککەوتنە درێژخایەنە و تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بودجەی ساڵانی داهاتوو پەسەنددەکرێت، دەتوانین بڵێین نەخشەرێگای پەیوەندییە داراییەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمە.