زایەڵە - بۆ ناردنی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ، حکومەتی عێراق داوای رادەستکردنی بڕیاری داهاتی نانەوتی و هەناردەی نەوتی کردووە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی بەغدا دەست بە تەمویلی مووچەی مانگی 5 بکات، دوو داواکاری لە حکومەتی هەرێم هەیە، ئەوانیش رادەستکردنی بڕی دیاریکراو لە داهاتی نانەوتی و هەروەها بابەتی نەوت.
هەورامانی ئاماژەی بەوەکردووە، تا رۆژی یەکشەممە ١٢٠ ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ و پرسی هەناردەی نەوت یەکلایی دەبێتەوە و دەبێت بەغداش فەرمانی خەرجکردنی پارەکە بدات و ئێمەش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتویەتی "حکومەتی عێراق فەرمانی خەرجکردنی پارەکەی داوە و ناردنی پەیوەستە بە جێبەجێکردنی پابەندییەکان لەلایەن هەرێمەوە و تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دێت".