زایەڵە - وەفدێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ دەچێتەوە بەغداد و بڕیارە نووسراو و بەڵگەنامەکانی تەرازووی پێداچوونەوە، لەگەڵ خۆیدا ببات بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق تاوتوێی بکەن.
بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
لەبەرامبەردا وەزارەتی دارایی عێراق، پارەی موووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.