زایەڵە-لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، نزار محمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، سەرکەوتن لەچ بوارێکا لەڕوی ئابوری و ژیان و گۆزەرانی خەڵک ،ئەوە دۆخی موچەو بازاڕ و بێکاری کە ئەیبینین کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ش لەوان خراپتر،لەبواری پەیوەندی سیاسی لەناوخۆ دیارە چۆنە لە چ پەرتەوازیەکداین لەدەرەوەش خەریکە هەموو دنیا دەسبەردارمان ئەبن لەعێراق تەواوی خەڵکی کوردستانتان کردوەتە سوڵکەرو ڕسوای بەردەم عەرەبی شۆفێنی و هەمولایەک بە دەستەڵاتدار و ئۆپۆزسێۆن ،خەریکی خۆ کەمکردنەوەی زیاتر لەبەردەم گروپە شیعه کان .
وتیشی، لە بواری ئاسایش و ئارامی وڵات بوینەتە جێگای تەراتێنی درۆن و شەڕی عەشرەتەکان و کوشتن و تیرۆ ری ڕۆژانە وهەڵکوتانەسەریەکتر،لەبواری سیستەموو حکومڕانی تائێستاش لەبری هێزی نیشتمانی خاوەنی هێزی چەکداری حیزبین دادگاکانمان دابەشی زۆنەکان و حیزبەکان ئاراستەیان ئەکەن ئەوەی لەم زۆن بڕیاریگرتنی هەبێ لەزۆنەکەی تز ئازادە و ڕێز لێگیراوە یاساکان بەسەر بێ دەستەڵاتەکاندا جێ بەجێ دەکرێت،ودەستەڵاتداروبەهێزەکان پارێزراون ، پەرلەمانیش دیارە چۆنە.ئەوەهەرباسی هەڵبژاردنیش ناکەین چۆن لەهەرێمە بەڕێوە ئەچێت .
ڕونیشیکردەوە،ئەوە بواری تەندروستی و خوراکە لەهەمووی خراپترە قاچاغ چێتی دەرمانی خراپ و بێ کوالێتی و گرانی نەخۆشخانە ئەهلیەکان وگەندەڵی لە کەرتی حکومی و پڕ بونی بازاڕ لە خۆراکی ناتەندروست و مەترسیدار و هاتنە ناوەوەی لە دەروازە سنوریەکان بەبێ کوالێتی کۆنترۆڵ و بەرهەمە ناوخۆیەکانیش زۆر لەوان خراپتر ...وە زۆر شتی تریش ،ئەبێت بڵێین باجی شکست ئەدەین نەکەسەرکەوتن.
هێمای بەوەشکرد،باجی حکومڕانی گەندەڵ ئەدەین ،باجی شکستی فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت و گاز ئەدەین،باجی ڕیفراندۆمێکی نا وەخت ئەدەین .باجی مل شکاندن و دوبەرەکی ئەدەین .باجی پەیوەندی ژێر بەژێری حیزبی و بنەماڵی لە گەڵ وڵاتانی تر ئەدەین .باجی دو ئیدارەی و قۆرخکاریو دزینی داهاتی ناوخۆ و نەوت و خاڵە سنوریەکان ئەدەین.