زایەڵە - جێگری سەرۆک وه‌زیرانى عێراق لەبارەی موچەى موچه‌خۆرانى هه‌رێم هه‌واڵى دڵخۆشكه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌، هاوكات جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت، "ئەمڕۆ هەواڵی خۆش هەیە".

د. فوئاد حوسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئابورى عێراق ڕایگه‌یاند، "تا دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بوین، چه‌ندجارێك له‌گه‌ڵ سودانى‌و مه‌سرور بارزانى‌و ته‌یف سامى‌و دواتریش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى‌و بافڵ تاڵه‌بانى قسه‌م كردوه‌".

د.فوئاد حوسێن ئاشكراشیكرد، "هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێكه‌وتوین، ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم 120 ملیار دینار ڕاده‌ست بكات، ئه‌و نه‌وته‌ى به‌رهه‌مده‌هێندرێت ڕاده‌ستى عێراق بكرێت (به‌بێ ئاماژه‌كردن به‌بڕى نه‌وته‌كه‌ ئایا كۆى 80 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌، یان 30 هه‌زار به‌رمیل)، عێراقیش ته‌مویلى موچه‌ى مانگى پێنجى موچه‌خۆرانى هه‌رێم بكرێت".

له‌لایه‌كى دیكه‌ه‌وه‌ ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردوه‌، "پشتیوان بەخوا ئەمڕۆ لەبارەی موچەی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێمه‌وه‌، هەواڵی خۆش هەیەو چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم بدرێت".