لەیادى 46 ساڵەى دامەزراندنى یەکێتیدا، ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى ڕەخنەیەکى توند ئاڕاستەى هاوسەرۆکانى یەکێتى و قوباد تاڵەبانى دەکات، دەشڵێت، بۆ لەمەودوا کارى ئەو کوتان و ڕەخنەگرتنى گەندەڵ و خراپەکار و بێ وەفاکانى ناو حزبەکەى دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەلە، عەتا سەراوى، ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى (30ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کردووە، ھەڤاڵان بافڵ و قوباد و لاھور، دەرئەنجام بێ بەڵێن بێ وەفا ھەرچی پێتخۆشە پێ یان ئەڵێم تەنھا لەبەر حورمەتی مام جلال و مێژومان زیاتر ناڵێم دەک خەجاڵەت بن بێ وەفاو بێ بەڵێنن".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لێرە بەدواوە ھیچ کارێکى ترى نابێت تەنھا کوتانی بازرگان و گەندەڵ و بێ وەفاو خراپەکار و ئەوانە نەبێ کە مێژوویان ھەڕاج دەکەن.
دەقى نوسینەکەى عەتا سەراوى
بۆ یادێک ٤٦ ساڵ بەرخۆدان
پێش کۆنگرەی چوار و دوای کۆنگرەی چوار
لەخەومدا، سەرەتا بۆ ئەم یادە شکۆدارە سەری ڕێزم بۆ دامەرزێنەرانی ینک و باڵەكانی دادەنەوێنم، كڕنوش بۆگڵکۆی سەرجەم شەھیدان ئەبەم
سڵاو و ڕێزی زۆرم بۆ کەسوکاری شەھیدان
پێشمەرگە ھاوخەباتەکانم و ڕێکخستنی نھێنی
سەرجەم تێکۆشەران بێ جیاوازی، ھەڤاڵان لەدور نزیک کەم نین ئەوانەی ئەمناسن و لەخزمەتتان بوم، لەدوای نەخۆش کەوتنی مام ئەو مێژووە تا کۆنگرە بھێننە پێش چاوی خۆتان یەک بەیەکمان لەچ شەڕێک بوین، چ خەوێکمان بەنوێبونەوە و گەڕانەوە بۆ پرەنسیپ و مەبادیئەکان و خاوەندارێتی ینک لەلایەن خاوەنە ڕەسەنەکانی، نوێیی دەکەینەوە دەبینە خاوەنی بڕیارێ بەڵێ نەخێر، سێ لاو کەمێژویەک پشتیوان و ھاوکاریان بوم بەخوێن، ھەڤاڵان بافڵ و قوباد و لاھور، دەرئەنجام بێ بەڵێن بێ وەفا ھەرچی پێتخۆشە پێ یان ئەڵێم تەنھا لەبەر حورمەتی مام جلال و مێژومان زیاتر ناڵێم دەک خەجاڵەت بن بێ وەفاو بێ بەڵێن و ھتد، بەندە عەتا سەراوی ینک ڕابردو ئێستاو ئایندەمە، لێرەبەدوا ھیچ کارێکم نییە تەنھا کوتانی بازرگان و گەندەڵ و بێ وەفاو خراپەکارو ئەوانە نەبێ کە مێژومان ھەراج دەکەن، ینک ھی ھیچ بەرپرس و بەناو سەرکردەیەک نییە ئەرکی خۆی نەزانێ، ٤٦ ساڵ خوێن و فرمیسک ٢٤ ھەزار شەھید، ھەزاران تێکۆشەرو پێشمەرگە خاوەندارێتی ینک دەکەن، بێدەنگ بون لەھەر زیانێک بەم مێژوە خیانەتە، بەردەوامین تا دوا ئامانج سەرکەوتن بۆ تێکۆشەرانی ڕاستەقینەیە.
بژی ی ن ک
عەتا سەراوی
May 30, 2021