زایەڵە - بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە ئەمڕۆ هەینی خانەنشینانی شارستانی، خاوەنپێداویستیی تایبەت، زیندانییانی سیاسی و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچەی مانگی پێنج وەردەكرن.
بە سێ رۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت، بۆ ئەوەش ئەمڕۆ بانكەكان بەڕووی مووچەخۆراندا كراوەدەبن تاوەكو مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی پێنجی بڵاوكردەوە ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە نێردرا.
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن

July 25, 2025