زایەڵە - بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 18ی 7 تا 25ی 7ی 2025، زیاتر لە 87 ملیار دینارە كە ئەوەش نزیكەی 80 ملیار دیناری زیاترە لە چاو داهاتی هەفتەی پێشو، بەڵام 92%ی داهاتی ئەم هەفتەیە بەشێوەی مەقاسەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 18ی 7 تا 25ی 7ی 2025، زیاتر لە 87 ملیارو 229 ملیۆن و 625 هەزار دینارە.


هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە تەنیا 7 ملیارو 71 ملیۆن و 941 هەزار دیناری واتە 8%ی نەختینەیە بەڵام 80 ملیار دیناری واتە 92%ی بەشێوەی مەقاسەیەو داهات بەشێوەی چەك نزیكەی سفرە.


ئەوەش لەكاتێكدایە كە داهاتی هەفتەی رابردوی سلێمانی لە 12ی 7 تا 18ی 7ی 2025، زیاتر لە 9 ملیار دینار بوە. بەو پێیەش داهاتی ئەم هەفتەیە زیاتر لە 78 ملیار دیناری زیاترە.