زایەڵە - رعد رەفعە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، تەوتینی مووچە پەیوەست نیە بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بە بەغدا، بەڵام لەبەر ئەوەی حکومەتی هەرێم لە سەرەتاوە پابەند نەبوو بە تەوتینی مووچە، بۆیە کارەکەی ئاڵۆز وقورس و سەختر کرد.
لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، رعد رەفعە مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند،مووچەی مانگی 6 پەیوەستە بەرادەستکردنی نیوەی داهاتی ناوخۆیی ومەرج نیە 120 ملیار دینار بێت وەکو مانگی 5. بەڵکو ئەوەلیژنەهاوبەشەکەی هەرێم وبەغدا بڕەکەی دیاری دەکات لەوانەیە لە بڕەکەی مانگی 5 زیاتر بێت یان کەمتر.مووچەی مانگی حەفتیش بەهەمان ئالیەتی مانگی شەش خەرج دەکرێ.بۆ هەردوو مانگیش مەرجە ئەو بڕە نەوتەی رۆژانە تەسلیمی سۆمۆ دەکرێ بەپێی مەزەندەی لیژنەکەی بەغدا بێت کە هەفتانە هەڵسەنگاندنی بۆ رادەی بەرهەمی نەوتی رۆژانەی هەرێم دەکات.
وتیشی،لەڕۆژی 23.7.2025 مەزندەکە لەسەر هەرێم هەژمار دەکرێ ونابێ بێ پاساو نەوتەکە بوەستێت بۆسۆمۆ. لەبنەڕەتدا بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، تەوتینی مووچە پەیوەست نیە بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بە بەغدا، بەڵام لەبەر ئەوەی حکومەتی هەرێم لە سەرەتاوە پابەند نەبوو بەتەوتینی مووچە، بۆیە کارەکەی ئاڵۆز وقورس و سەختر کرد. ئێستاش ئەگەر هاتوو حکومەتی هەرێم پابەند نەبێ بە بڕیارەکانی حکومەتی عێراقی، ئەوا لە داهاتوودا مەرجی قورستریان بەسەر دەسەپێنن.