زایەڵە-هه‌رچه‌نده پشووه، به‌ڵام بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی ئایاری 13 وه‌زاره‌ت و چه‌ندین ده‌سته و دامه‌زراوه دابه‌ش بكات.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 24ـی ته‌مووزی 2025، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنجی مووچه‌خۆرانی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی ته‌مووز، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، په‌روه‌رده، دارایی، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن، ته‌ندروستی، ناوخۆ، داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، پلاندانان، بازرگانی و پیشه‌سازی، سامانه سروشتییه‌كان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و شاراوه‌نی و گه‌شت و گوزار دابه‌ش ده‌كرێت.
بڕیاریشه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه مووچەی وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، یەکەی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری فریاکەوتن دابەش بکرێت.
مووچه‌ی 13 وه‌زاره‌ت و چه‌ندین ده‌سته و دامه‌زراوه دابه‌ش ده‌كرێت

July 26, 2025