زایەڵە - بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ئاشكرایدەكات بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش تەنها دوو داواكاری بەغدا جێبەجێبكرێت، ناردنی مووچە بۆ مانگی شەش و مانگەكانی داهاتووش بەردەوامی دەبێت.
عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێستی نشتیمانی ڕایگەیاند: بۆ بەردەوامی ناردنی پارە و دابەشكردنی مووچە، پێویستە لەم هەفتەدا هەرێم بڕی ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆو بداتە عێراق،
ئاماژەی بەوەشكردووە، مەرجێكی دیكەی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم برتییە لە ڕادەستكردنی نەوت بەكۆمپانیای سۆمۆ، بەڵام تا ئەمڕۆنە120 ملیارە نێردراوە، نە نەوتیش ڕادەستكراوە.