زایەڵە - رۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی فەڕمی حكومەتی عێراق، باس لە بوژانەوەی كەرتی گەشتیاری دەكات لە لایەن حكومەتی خۆجێیی پارێزگای کەرکوک.
بەپێی ڕاپۆرتێكی رۆژنامەی سەباحی عێراقی، حكومەتی خۆجێیی كەركوك، پلانی بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و کردنەوەی چەندین شوێنی جیاوازی گەشتیاری و دروستکردنی چەند پارکێك لە نێو شارەکەی خستووەتە بواری جێبەجێكردن و حكومەتی خۆجێی كەركوك نۆژەنکردنەوەی شوێنە گەشتیارییە کۆنەکانی کەرکوکی خستووەتە بواری جێبەجێكردن.
(سەرمەد محەمەد جەمیل)ی بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کەرکوک قسەی بۆ ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی كردووەو ئەوەی خستووەتەڕوو كە ئەوان بە بەرنامەو پلانێكی تۆكمەوە دەیانەوێت پارێزگاكەیان لە ڕووی گەشتییارییەوە گەشە بكات.
سەرمەد مەحەمەد ئەوەی خستووەتەڕوو كە حكومەتی خۆجێی كەركوك چەند پاركێكی گەورە دروست دەكات و دەڵێت "پلانی کردنەوەی دوو پارک بە ڕووبەری ١٠٠ دۆنم لە باکور و باشوری کەرکوک لە ژێر كاركردندایە.
بەرێوەبەری گەشت و گوزاری كەركوك بانگهێشتی وەبەرهێنەران دەكات كە بێن لە كەركوك كار بكەن لە كەرتی گەشتیاری و دەڵێت "پشتیوانی و ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران دەكەین تا دەستبەکاركردن بكەن لە کردنەوەی شوێنی گەشتیاری جیاواز و لە ڕێی كەرتی گەشتییارییەوە پەرە بە بازرگانیەکانیان بدەن. بەتایبەتی ئەو شوێنانەی دەکەونە نزیک (بەنداوی خاسە)ی باکوری شاری كەركوك كە شوێنێكی گونجاوە بۆ كەرتی گەشتیاری.
سەرمەد محەمەد ئەوەشی بۆ رۆژنامەكە ئاشكراكردووە كە ئەوان مۆڵەتیان بە ١٤٦ پڕۆژەی گەشتیاری و ٢٢ کۆمپانیای گەشتیاری داوە تا لە كەركوك دەست بەكاركردن بكەن و ٤٤ پڕۆژەش بۆ پێدانی مۆڵەت لە بەردەستدان.