زایەڵە - لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە مەلا محەمەد مەلامەحمود تاوەگۆزی ڕایگەیاند، بە پێی ئامارە نوێیەکان، دۆخی غەزە زۆر قورسە.زیاترلە٥٠هەزارفەلەستینی لەغەزەشەهیدکراوون و لەو ئامارانەدا ١٣,٣١٩ منداڵ، ٧,٢١٦ ئافرەت و ٣,٤٤٧ پیرەمێرد هەن. ئەمە بە ڕاستی قەیرانێکی مرۆیی گەورەیە . سەرباری برسێتی و نەبوونی شۆێنی حەوانەوە و چەندین دۆخی ترسناکی دیکە. ئیسرائیل چەندین ئامانجی ڕاگەیاندووە.لەوانە، لەناوبردنی حەماس وەک ڕێکخراوێکی سەربازی و سیاسی، ئازادکردنی دیلەکان کە زۆربەیان ئازاد بوون،دروستکردنی "ناوچەیەکی ئەمنی" لەسەر سنووری غەزە، گۆڕینی دۆخی سیاسی لە غەزە.بەڵام زۆر شارەزا پێیان وایە ئامانجەکان لەمانەش زیاترن، وەک کەمکردنەوەی دانیشتووانی غەزە و گواستنەوەیان.
وتیشی، بێدەنگیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی مەترسیی ئەوە دەبینن کە ئەگەر بڕیار بدەن لە دژی ئیسرائیل بجەنگن ، ئەوا تووشی شکست و ئاژاوە و شەڕی زلهێزەکان ببن، بۆیە لە پێناو ئەو ترسەدا هیچ هەوڵ و خزمەتێکیان بە دۆخی غەزە و مسوڵمانان نەکردووە و بێدەنگی و سەرکزییان هەڵبژاردووە.ڕۆژئاوا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگیریان لەئیسرائیل کردووە،بەدابینکردنی چەک وپاڵپشتیی سەربازی و بەرگری لە ئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێدانی پاڵپشتیی سیاسی،ودیپلۆماسی.بۆیەئەمەپەڵەیەکی ڕەشە بەنێوچاوانی وڵاتانی بەناو دیوکراسی وئازادیخواز، کە لە ئاست ئەم تاوانە قێزەوونانەدا بێدەنگ و بێ هەڵوێستن.
ئەو مامۆستائاینیە ئەوەشی خستەڕوو، هەڵوێستی کوردستان وەک نەتەوەیەک کە سەرباری ئەوەی خۆی تووشی چەوسانەوە و قەیرانی قوڵ ببوە،لەگەڵ ئەوەشدا زۆر مایەی خۆشحاڵی وشانازییە کە زیاد لە ئاستی پێویست بووە سوپاس بۆ خودا، هەریەکە وبەجۆرێک بەشداربووە لە تێپەڕاندن و سووک کردنی ئەو دۆخ و قۆناغە قورسەی ئێستای غەزەییەکان.