زایەڵە - وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات بەپەلە داهاتی نانەوتی بۆ عێراق بنێرن، لەگەڵ ئەو ناردنی ئەو بڕە نەوتەی لیژنەكان لەسەری ڕێككەوتوون تاكو بارودۆخی كیڵگەكان ئاسایی دەبنەوە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 6 بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرین.

بەپێی بەدواداچوونەكانی زایەڵە لە ئێستادا وردبینی لە مووچەی مانگی 6 كۆتایی هاتووە و حكومەتی هەرێم لەهەوڵی كۆكردنەوەی داهاتە تاكو بۆ بەغدای بنێرێت، هەروەها ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 7 لە كۆتایی ئامادەكردن دایە، بۆیەئامادەكردنەكەشی دواكەتووە، چونكە بەشێك لە فەرمانگەكان لیستی نوێی مووچەیان بە لێبڕینی 3% تەواو نەكردووە و لە چەند ڕؤژێكی كەمدا ئەوانیش ئامادەی دەكەن.