زایەڵە - نرخی مریشك له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا.
جه‌مال حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له‌سلێمانی رایگه‌یاند "هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا، له‌كاتێكدا به‌درێژایی ساڵ سێ نه‌خۆشی باو لهكێڵگهپهلهوهرییهكاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌ڵام له وه‌رزی گه‌رمادا زیاتر ده‌بن".
وتیشی "له ئێستادا زیانی زۆر به‌ر خاوه‌نی ئه‌و كێڵگانه كه‌وتوون و كه‌متر جوچك ده‌كه‌نه‌وه ناو كێلگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مریشك و گرانبوونی نرخه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی ناوخۆی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له‌ئێستادا له‌كاردا نین، بۆیه نرخی جوچكی یه‌ك رۆژه، له‌نێوان 70 بۆ 75سه‌نتدایه و نرخی جوچك له ههڵهێنهرهكانیشدا به‌رزن".
بەهۆی نەخۆشییەوە، نرخی مریشك گرانبوو

July 30, 2025