زایەڵە - میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێم بۆ کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی کە برەکەی ١٢٠ ملیار دینارە هەموو هەوڵیکی خۆی داوە و داهات دابین کراوە.

هەر بە پێی سەرچاوەکە ، بڕی داهاتی داواکراو دابینکراوە و دەڵێت" داهاتی نانەوتی ١٢٠ ملیار دینار ئامادەیە، چاوەڕێی بڕیاری سەرووی خۆمان دەکەین، بۆ ئەوەی ڕەوانەی بەغدا بکرێت".

هەفتەی ڕابردوو بەغدا دوای ناردنی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی مووچەی مانگی پێنجی بۆ هەولێر نارد و لەماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم مووچەکانیان وەرگرت، هاوکات بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش و مانگەکانی دواتر، دەبێت هەرێم بڕی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی و لەگەڵیشیا ٢٣٠  هەزار بەرمیل ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت، بەڵام بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە لە ئێستادا بەرهەمهێنانی نەوت کەمیکردووە و حکومەتی هەرێم دەڵێت تەنها دەتوانین لە ئێستادا ئەو بڕەی بەرهەمدەهێنرێت ڕادەست بکەین، ئەمەش گرفتێکی نوێیە و ئەگەر لیکتێگەیشتنی نوێ نەکرێت گرفت بۆ مووچە دروستدەبێت.