زایەڵە - به‌پێى بڕیارێكى محەمەد شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى گرێبه‌ست له دام و ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت له فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌سته‌وه ده‌كرێنه هه‌میشه‌یى.
به به‌پێى بڕیاره‌كه زیاتر له 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست له هه‌رێمى كوردستان بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست له لقه‌كانى هه‌ولێرى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له عێراق كارده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده له ماوه‌كانى رابردوو فه‌رمانى به هه‌میشه‌ییكردنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى هه‌رێم له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچوو. به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران مامه‌ڵه‌كانیشیان ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام به‌هۆى یاسایى بودجه‌ى عێراق فه‌رمانه‌كه راگیرا، به‌ڵام دواى ئه‌و بڕیاره‌ى ئێستاى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ده‌كرێنه هه‌میشه‌یى.
به‌پێى بڕیاره‌كه، هێشتا نازانرێت ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان به گرێبه‌ست دامه‌زراون ده‌بنه هه‌میشه‌یى یاخود نا ده‌بێ چاوه‌ڕوانى رێنمایى نوێ له‌وباره‌یه‌وه بكرێت.
ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى كورد له لقه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان.