زایەڵە - سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەمەریکییەکان لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، شوێنی مانەوەی ئـوسـامە بـن لادنی سەرۆکی ڕێکخراوی قـــاعـیدەـیان لە پاکستان ئاشکراکردووە، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زانیارییه‌شدا بڕی 2 ملیۆن دۆلار دراوه به ئاسایش.
سەرچاوە باڵا ئەمنییەکەی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە پەنجەرەی ڕاگەیاند: "لە ساڵی 2004، کاتێک ڕۆژانە بەهەزاران پاکستانی بە ڕێگەی قاچاخ هاتوونەتە عێراق بەمەبەستی زیارەتکردن، قاچاخچییە کوردەکان ڕۆڵیان هەبووە لە پەڕاندنەوەی پاکستانییەکاندا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بە تایبەت لە ناوچە سنورییەکانی قەزای خانەقین."
سەرچاوەکە دەڵێت: "یەکێک لە قاچاخچییە کوردەکان گومانی لە کەسێکی پاکستانی هەبووە کە هەوڵیداوە لە ئێرانەوە بڕواتە ناوچەکانی عێراق، بۆیە دەزگا ئەمنییەکانی ئاگاداکردووەتەوە و کەسەکەیان دەستگیرکردووە."
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، گومانلێکراوە پاکستانییەکە کە قاچاخچییەکە ڕادەستی دەزگا ئەمنییەکانی کردووە، ناوی (حـــەسـەنـــ غـــول) بووە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا نامەیەکی ئـوسـامە بـن لادنی پێبووە تا بیگەیەنێت بە ئـەبومــــوسـعـــەب زەرقـاوــی، سه‌رۆكى لقی رێكخراوه‌كه له عێراق.
ناوەڕۆکی نامەکەی بـن لادن بۆ زەرقـاوــی ئەوەبووە، ڕێنمایی کردووە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئەوکاتی عێراق دا بکات، بەتایبەت دۆخەکە بەهۆی ناکۆکی تایفییەوە ئاڵۆز بووە.
رۆژى 27ـى 1ـى 2004، جۆرج بۆشى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، له گوتارێكدا ده‌ستگیركردنى (حـــەسـەن غـــول)ـى راگه‌یاند، كه به‌وته‌ى خۆی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی خـالــید شێـــخ محـــهمهد كه پیلانداڕێژه‌رى سه‌ره‌كی 11ـى سێپته‌مبه‌رى 2001ـە، كاریكردوه.
سەرچاوە ئه‌منییه باڵاكه‌ى په‌نجه‌ره، باسی له‌وه‌كرد دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم (غــول)ـیان گواستووەتەوە بۆ سلێمانی، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک، هێزێکی ئەمەریکی ناوبراویان لە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی وەرگرتووە و لەبارەی نامەکەوە لێکۆڵینەوەی چڕیان لەگەڵ کردووە.
ماڵپەڕی زه ویك "The Week" ئاماژەی بەوەکردووە: حەسەن لەلایەن هێزی کوردییەوە دەستگیرکراوە و هۆکاری بێ مەبەست بووە بۆ کوژرانی .
غـــــول، لە ساڵی 2006 لەلایەن ئەمەریکاوە ڕادەستی دەزگای هەواڵگیریی پاکستان کراوە و ساڵی 2007 ئازادکراوە، بەڵام لە ساڵی 2011 لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکاوە کوژراوە.
سەرچاوە ئەمنییەکەی هەرێم دەڵێت: "حەسەن لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیناوە بەوەی نامەکەی بــ٠٠٠٠ـن لـ٠٠ـادنی لە ئـ»»ـەبو ئـەحــمەد کــوێتی وەرگرتووە، یەکەمجاربوو ئەمەریکاییەکان ناوی ئەبو ئەحمەد ببیستن."
ئــەبـو ئــەحــمـەد کـوێتی، ناوی ئیبراهیم سەعید ئەحمەدە و هاوڵاتییەکی بەڕەچەڵەک پاکستانییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی باوکی بۆ ماوەیەک لە کوێت ژیاوە، بۆیە نازناوی کوێتی لێنراوە.
دواى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م ناوه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ستیان كردووه به چاودێرییكردنى، هه‌تا بۆیان ده‌ركه‌وتووه له خانوویه‌كى گه‌وره‌ى شاری ئابوت ئابادی پاكستانى دا ده‌ژێت. پاش چاودێرییه‌كى چڕى خانووه‌كه‌ى كه چه‌ندین مانگی خایاندووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه بـــن لادن له‌و ماڵه‌دایه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، لە مانگی پێنجی ساڵی 2011، هێزێکی تایبه‌تى ئەمەریکی پرۆسەیەکی سەربازی بۆ سه‌ر ئه‌و خانووه ئه‌نجامدا و سه‌ره‌نجام کوشتنی ئوسـ..ـامــەـی لێكهوتهوه و له‌گه‌ڵیشیدا ئەبو ئـەحــمــەد کــوێتی کوژرا.
لیوا عەلی شەهید محەمەد، بەڕێوەبەری پێشووتری ئاسایشی گەرمیان، بە پەنجەرەی راگەیاند: "حەسەن لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیرکرا و دواتر گوازرایەوە بۆ سلێمانی، بەڵام ئەمەریکییەکان بردیان."
دەشڵێت: "ئەوکات دە هەزار دۆلار وەکو خەڵات دراوە بە قاچاخچییەکە و هێزەکەی ئاسایشیش هەریەکە و هەزار دۆلار به ئه‌ندامه‌كانى درا."
به‌پێی سه‌رچاوه باڵا ئه‌منییه‌كه‌ى په‌نجه‌ره، ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكا بڕی 2 ملیۆن دۆلاریان وه‌كوو خه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنى حه‌سه‌ن غولدا به ده‌زگاى ئاسایشی هه‌رێم داوه.