زایەڵە - ئەمڕۆ شەممە 2ی ئابی 2025، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 69 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار نزمبووەوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە و بە 67 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

میدیا جیهانییەکانیش ئەم گۆڕانکاریانە دەگەڕێننەوە بۆ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەسەر روسیا، کە بڕیارە سزای ئەو وڵاتە بدات بە هۆکاری رانەگرتنی جەنگ.