زایەڵە - سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی :پاش تەواوکردنی کاری قیرکردنەوەی شەقامی ڕۆیشتوو لە فلکەی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی - عەربەت و لەبەردەوامی کاری پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی دەروازە، ئەمڕۆ شەممە، لە لایەن تیمەکانمان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار (کۆمپانیای بەڵێن عوسمان) دەستکرا بەکاری کڕاندنی شەقامی ڕۆیشتو لە بازگەی سلێمانی - عەربەت بۆ فلکەی تانجەرۆ بەمەبەستی قیرکردنی.
داوا لە شۆفێران دەکەین کە پابەندی بەکارھێنانی شەقامی جێگرەوە بن لە شوێنی کارکردن بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی و ھاوکاری تیمەکانمان بن".
دەستکرا بە کاری کڕاندنی شەقامی عەربەت - سلێمانی بۆ فلکەی تانجەرۆ بەمەبەستی قیرکردنی

5 کاتژمێر لەمەوبەر