زایەڵە - بەپێی زانیارییەكان كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە و 50 هەزار بەرمیل بۆ ناوخۆی هەرێم دەبێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەرێم ئامادەیە 120 ملیار دینار داهاتی مانگی شەش بۆ بەغداد بنێرێت و لەبەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە كاری لیژنە هاوبەشەكان یەك هەفتەی دیكە درێژبكرێتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە دەبێت بە زووترین كات لیژنە هاوبەشەكان كۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامبدەن و كارەكانیان تەواوبكەن.