زایەڵە - بەهۆی وشكەساڵی ووشكبوونی زیاتر لە 90٪ی زەلكاوەكانی عیراق، نزیكەی 500 هەزار خێزانی عێراقی لەژێر هەڕەشەی لەدەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانیاندان.
عارف حەمامی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، بەهۆی وشكەساڵییەوە نزیكەی 500 هەزار خێزان لە باشووری عیراق كە كاری كشتوكاڵ و ئاژەڵداری و راوەماسی دەكەن، مەترسی لەدەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانیان هەیە، چونكە 90%ی زۆنگاوەكان وشكبوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وشكەساڵی تەنها كاریگەریی لەسەر داهاتووی كشتوكاڵ نابێت، بەڵكو دەبێتە هەڕەشە بۆسەر توانای دابینكردنی ئاوی خواردنەوە.
لەماوەی رابردووشدا وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاندبوو، عیراق رووبەڕووی گەورەترین قەیرانی كەمئاوی لە 20 ساڵی رابردوو و سەختترین وشكەساڵی لە 80 ساڵی رابردوو بووەتەوە.
بەهۆی وشکەساڵییەوە نزیكەی 500هەزار خێزانی عێراقی لەژێرهەڕەشەی لەدەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانیاندان

6 کاتژمێر لەمەوبەر